هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دینار ئاشکرادەکرێت

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە رایگەیاند، دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندی بە کورتهێنانی دینارەوە هەیە.

 

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندی بە کورتهێنانی دینارەوە هەیە، ئەمە جگە لەو پرسە سیاسییانەی لە ئێستادا هەیە، بە تایبەت گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێراندا هەیە کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دینارەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ئەمریکا پشتگیری زیاتری بانکی ناوەندی دەکات بۆ فرۆشتنی زیاتری دۆلار، ئەمەش وایکردووە خستنەڕووی دۆلار زۆربێت و کاریگەری لەسەر نرخەکەی هەبێت.

ئاشکراشیکرد، هەتا دابەزینی نرخی دۆلار بەردەوامبێت، نرخی شمەک و کاڵاکان بەرەو دابەزین دەڕوات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share