نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد، بە جۆرێک هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 2203.84 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ بە رێژەی 0.8% بەرزبووەوە و گەیشتە 2203.84 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، دوای ئەوەی بەرزترین ئاستی تۆمارکراوی لە ماوەی رابردوودا 2222.39 دۆلار بوو.

سەبارەت بە کانزا بەنرخەکانی دیکەش، نرخی زیو لە مامەڵەکاندا بەڕێژەی 0.4% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 25.70 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، پلاتینۆم بەڕێژەی 0.8% بەرزبووەتەوە بۆ 914.25 دۆلار و پالادیۆم بەڕێژەی 1.2% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 1034 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەك دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە كە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دروستبكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ برێت مەكگۆرك، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی…
Total
0
Share