وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی مانگی رابردووی نەوت زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری مانگی رابردووی فرۆشی نەوتی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد داهاتەکەی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، بەپێی داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بڕی 100 ملیۆن و 953 هەزار و 282 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، کە 99 ملیۆن و 752 هەزار و 879 بەرمیلی هی کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و 900 هەزار و 584 بەرمیلی کێڵگەی گەیارە بووە.

ئاشکراشیکرد، داهاتی مانگی نیسانی نەوت 6 ملیار و 738 ملیۆن و 309 هەزار دۆلار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆ دواخر‏ا

فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڵاویكرده‌وه‌، “بەهۆی کۆبوونەوەی نێوان ‏فراکسیۆنەکان و هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتنی پێشوەختە، دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ‏تاوەکو…
Total
0
Share