هەناردەی مریشکی بەرازیلی لە ساڵی 2023 ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد

کۆمەڵەی پڕۆتینی ئاژەڵی بەرازیل رایگەیاند، سەرەڕای مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە کێڵگە پەلەوەرییەکان، سەرکەوتووبووین لە هەناردەکردنی 5.138 ملیۆن تۆن مریشک لە ساڵی 2023 کە بەرزترین ئاستی تۆمارکراوە.

ئەو کۆمەڵەیە ئەوەشیان خستووەتەڕوو، سەرکەوتووبوون لە بەدەستهێنانی ئەو ئامانجەی بۆ ساڵی 2023 سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی گۆشتی مریشک دایاننابوو، بەجۆرێک بە رێژی 6.6٪ لە بەراورد بە ساڵی 2022 بەرزبووەتەوە کە لەو ساڵەدا 4.822 تۆن بووە.

کۆی گشتی هەناردەکردنی مریشکی بەرازیلی لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2023 نزیکەی 467 هەزار تۆن بووە، کە بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی 2022 نزیکەی 21٪ زیادیکردووە، ئەوەش بەهۆی داواکارییەکانی وڵاتانی وەک ژاپۆن و ئیمارات و چینەوە.

ریکاردۆ سانتین، سەرۆکی کۆمەڵەی پرۆتینی ئاژەڵی بەرازیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بۆ یەکەمجار ئاستی هەناردەکردنی گۆشتی مریشک پێنج ملیۆن تۆنی تێپەڕاندووە.

بابەتی پێشتر

لە کوبا نرخی بەنزین بە رێژەی 500% زیادیکرد

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: خواردنی ماسی دەریایی بەرگریی مرۆڤ بەرامبەر فشاری دەروونی زیاددەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share