بڕیارە سبەینێ جارێکی دیکە یەکێتی و پارتی کۆببنەوە.
بڕیارە سبەینێ دووشەممە 28ی نیسانی 2025، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئاستی باڵا لە هاوینەهەواری دوکان بەسەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی كۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا ئەو کۆبوونەوەیەی نێوان ئەو دوو لایەنە لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.