وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان وادەی ناونووسینی حاجیانی تا 10ـی ئابی 2026 درێژکردەوە.
وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لهپێناو بهرژهوهندیی گشتی و كارئاسانی بۆ هاووڵاتییان، بەتایبهت ئهوانهی تا ئێستا نهیانتوانیوه پێناسهی دیجیتاڵی دهربهێنن یان، پاسپۆرتەكانیان نوێبكهنهوه، وادەی ناونووسینی حاجیان درێژدەکرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، وادەکە تا ڕۆژی 10ـی ئابی 2026 درێژدەکرێتەوە.