وەزیری گواستنەوەی عێراق: ژمارەیەک پڕۆژەی نوێی هێڵی ئاسن جێبەجێدەکەین

وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، “ژمارەیەک پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە عێراق جێبەجێدەکرێت و لە پلانماندایە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە رێگای هێڵی ئاسنەوە ببەسترێنەوە”.

رەزاق سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک پڕۆژەی نوێی هێڵی ئاسن جێبەجێدەکەین و کار بۆ نۆژەنکردنەوەی هێڵە لەکارکەوتووەکان دەکەین و بە شێوازێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو وەبەرهێنانیان تێدا دەکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەکانی هێڵی ئاسن لە عێراقدا دەبنە پێشەنگی فراوانبوونی ئابوری وڵاتەکەو بایەخی گرنگیان بۆ کەرتی گواستنەوە و ئاسانکردنی هاتوچۆی هاوڵاتییان و گەشتیاران دەبێت و لە پلانی وەزارەتدایە کە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هێڵی ئاسن ببەسترێنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بە مەبەستی پشتبەستنی زیاتر بە پڕۆژەکانی هێڵی ئاسن لە عێراق، هەماهەنگی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی ئیسپانیدا کراوە و وردەکاری دیزاین و تێچووی پڕۆژەکانی بە حکومەتی عێراق و وەزارەتی گواستنەوە گەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share