کەشناسیی عێراق: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکەن لە سبەینێوە جارێکی دیکە خۆڵبارین وڵاتەکە بگرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسیی عێراقدا هاتووە، لە سبەینێ دووشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە و پلەی گەرمی روو لە دابەزین دەکات و تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەى جیاجیا نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى بەرزبوونەوەی تۆزێکى کەم لە هەندێ ناوچەى باشوورى هەرێم هەیە.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری ئەنجامدا

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی داوادەكات كارەكانی شەقامی 100 مەتری خێراتربكرێن. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ…
Total
0
Share