دادگای فیدراڵی کاتی بڕیاردان لەبارەی دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی دواخست

دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ بەمەبەستی بڕیاردان  لەبارەی دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە و بڕیاری دواخستنی دانیشتنەکەی دا بۆ هەفتەی داهاتوو.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاردا دانیشتن لەبارەی دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دوابخات.

دوێنێ چوارشەممە دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی هەمان دۆسیە کۆبووەوە و کۆبوونەوەکەی بۆ ئەمڕۆ دواخست، ئەمڕۆش جارێکی دیکە کۆبوونەوەکەی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخست.

نزیكەی 11 مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆی ناكۆكییەكانەوە نەتوانراوە حكومەت پێكبهێنرێت، بۆیە سەدرییەکان دوای کشانەوەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایان لە دادگای فیدراڵی کرد ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە و جارێكی دیكە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت: بەهۆی بەردەوامی ناكۆكییەكان ئەنجومەنی نوێنەران کۆنابێتەوە

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، لەگەڵ درێژكردنەوەی وەرزی یاسادانان بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تائێستا نەیتوانیووە دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە. شەرقولئەوسەت…
Total
0
Share