لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادەدەكرێت و دەنێردرێت بۆ بەغداد

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ لیستی مووچەی مانگی سێ لەلایەن یەكەی ژمێریاریی فەرمانگەكانەوە كراوە و دواتر بۆ گەنجینەكان دەنێردرێت.

هەر لە زانیارییەكنادا هاتووە، لیستەكان لەگەڵ پەیڕۆڵەكان ئامادەدەكرێت و هەر كات پەسەندكرا دەخرێتە سیستمی سەرەكیی وەزارەتەكانەوە كە بۆ بەغداد بنێردرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، حكومەتی عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ پێشدەخات بەر لە جەژن مووچەی مانگی سێ دابەشدەكات.

پێشتریش پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا سەرجەم وەزیرەكان راسپێردران كە وەزارەتەكانیان لیستی مووچەی مانگی سێ بەپەلە ئامادەبكەن و بۆ بەغدای بنێرن، هەروەها لە رۆژانی پشوودا دەوامبكەن، بۆ ئەوەی هەوڵبدرێت پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دابەشبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان: دەرماڵەی 150 هەزار دیناری هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایدەکات، زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان…
Total
0
Share