تەکنیکێکی نوێ دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی یادەوەری بۆ تووشبووانی نەخۆشیی زەهایمەر

تیمێکی توێژینەوە لە زانکۆی کالیفۆرنیا، تەکنیکێکی نوێ ئاشکرادەکات کە لەسەر (مشک) تاقیکراوەتەوە و یادەوەریی بۆ گەڕاندووەتەوە.

بەپێی توێژینەوەکە، توێژەران توانیویانە خانە بنەڕەتییەکان بگۆڕن بۆ مایکرۆگلیا- خانەکانی بەرگری، کە بەشێوەیەکی سروشتی لە مێشکدا هەن، ئەمەش بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای دەستکاریکردنی جینی CRISPR. ئەرکی سەرەکیی ئەم خانە دەستکاریکراوانە، دەردانی ئەنزیمێکی تایبەتە کە بە (نێپریلیسین) ناسراوە، کە کاردەکات بۆ تێکدانی خانەی ژەهراوی پەیوەست بە نەخۆشیی زەهایمەر.

ئەنجامە سەرەتاییەکان دەریانخست، کە ئەو مشکانەی ئەم جۆرە چارەسەرەیان بۆ کراوە، پێشکەوتنی بەرچاویان لەڕووی گەڕانەوەی یادەوەریدا بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش وایکردووە ئەم تەکنەلۆژیایە تاڕادەیەک متمانەپێکراو بێت بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک نەخۆشیی وەک زەهایمەر، ئیسکەلەرۆسیس و تەنانەت هەندێک جۆری شێرپەنجەی مێشکیش، لە مرۆڤدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى فایزه‌ر گه‌یشته‌ عێراق

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایگه‌یاند، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى ڤایزه‌ر گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غداد و له‌ ڕۆژانى داهاتوودا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى…
Total
0
Share