یەکەمین حاڵەتی مردن بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

 

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ شەممە یەکەم مردن بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا، کە گەنجێکی تەمەن 27 ساڵە و خەڵکی دەڤەری سۆرانە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، یەکێک لە تووشبووانی تای خوێنبەربوون، کە گەنجێکی تەمەن 27 ساڵە و خەڵکی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران گیانیلەدەستدا.

ئەو کەسەی ئەمڕۆ وەک یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستداوە، پێشتر گومانلێکراو بووە و دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە پشتڕاستکراوەتەوە کە تووشبووی نەخۆشییەکەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەهۆی “کوشندەیی دۆخی تەندروستیی تووشبووەکە لەگەڵ ئەوەی چارەسەری وەرگرتووە، ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە و وەک یەکەم حاڵەتی مردن بەو نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا”.

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن بۆ دووربوون لە تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون.

بابەتی پێشتر

300 ساڵە دیار نییە.. پاشماوەی کەشتیی بەناوبانگی سان ژوزێ دەدۆزرێتەوە

بابەتی دواتر

گەر ئەم نیشانانەت هەبوون ڕاستەوخۆ ڕێجیم ڕابگرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share