كۆرۆنا لە هەرێم.. لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا چاكبوونەوە لە توشبوون زیاترە

لەو ماوەیەدا 931 توشبوو چاكبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم توشبوونی 693 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند، 17 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ یەكشەممە ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا حەوت هەزار و 365 پشكنین ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیە 693 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

بەپێی ئامارەكە زۆرترین توشبوون لە سلێمانییە بە 357 كەس، دوای ئەویش هەولێر دێت بە 181 توشبوو.

هەر لەو ماوەیەدا لە تەواوی هەرێمی كوردستان 931 توشبوو چاكبوونەتەوە، 17 توشبووش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترینیان لە دهۆك بووە بە هەشت گیانلەدەستدان.

بەپێی ئامارە فەرمییەكانی وەزارەتی تەندروستی، كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 151 هەزار و 950 توشبوو، لەو ژمارەیە 129 هەزار و 284 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 49 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر: باندێکی گەورەی ڕفاندن و دزی دەستگیرکران

بابەتی دواتر

وتەبێژی هاوپەیمانان بۆ ئێستا: پشتگیریی دامەزراندنی چوار بنکەی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپا دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share