تەندروستیی سلێمانی: هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوونمان تۆمارنەکردووە

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تائێستا لە سلێمانی، هیچ داتایەکمان نییە کە ئاماژە بەوە بکات تووشبوون بە تای خوێنبەربوون هەیە.

د. سەرخێڵ ئاراز، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر هەر حاڵەتێکی گوماناویی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون هەبێت، پشکنینیان لێوەردەگرین و دەیاننێرین بۆ تاقیگەی پزیشکیی ناوەند لە بەغداد و لەوێ پشکنیانیان بۆ ئەنجامدەدرێت.

وتیشی، تەندروستیی سلێمانی بەردەوام تیمی چاودێرییان هەیە بۆ شوێنە گشتییەکانی وەک (ئارایشتگا، میوانخانە، خواردنگە و سەرتاشخانەکان) و لەو کەسانە دەپێچێتەوە، رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێناکەن.

“هاوڵاتییان دەبێت تەنها مامەڵە لەگەڵ کوشتارگە رەسمییەکان بکەن، پێویستە ئاژەڵەکان پشکنینیان بۆ کرابێت و لەژێر سەرپەرشتیی پزیشکی ڤێتەرنەریدا بن، پێویستیشە ئەو ئاژەڵانە تەنها لە مەیدانە فەرمییەکان سەرببڕدرێن”، د. سەرخێڵ ئاراز وای وت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمین بابەشێخ: ئەركی هەمووانە هەوڵەکان بۆ ئارامی و پاراستنی سەروەریی هەرێم یەکبخەین

وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان په‌یامێكى له‌باره‌ى هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، هەر جۆرە پەلامارێك بۆ…
Total
0
Share