بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی دووەم دیداری یەكێتی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “دڵنیابن پێكەوە بە رۆحیەتی نوێبوونەوە و گۆڕانكاری و گەشەپێدانی چۆنایەتی، یەكێتی نوێتر و گەشاوەتر دەكەینەوە و ئەرك و بەرپرسیارێتییەكان رێكدەخەینەوە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، “هەر یەكێتییە سەربەرزەكان، هەڤاڵانی سەرۆك مام جەلال و قوتابخانەكەی یەكێتی و شۆڕشی نوێی كوردایەتی ئەمڕۆ بە شانازی و رۆحیەتی بەرزی یەكێتییانەمانەوە، دووەمین دیداری یەكێتیمان كردە وێستگەیەكی دیكەی رێكخراوەییمان بۆ جۆشدانەوەی گیانی یەكێتی بوونمان و خۆئامادەكردنمان بۆ رێكخستنەوە و گۆڕانكاریكردن لە پەیكەر و ستراتیژیی حزب و نیشتمانیمان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، “ئێوەی هەڤاڵان و كادرانی سەربەرزی یەكێتی بە بەشداریی گەرموگوڕتان، بە سەرنج، پێشنیاز، تێبینی و رەخنەكانتان قۆناغێكی نوێ لە ژیانی یەكێتییەكەمان دەهێننە ئاراوە و پێكەوە خۆمان بۆ راپەڕاندنی ئەركە چارەنووسساز و نیشتمانییەكان باشتر ئامادەدەكەین”.

وتیشی، “دڵنیابن پێكەوە بە رۆحیەتی نوێبوونەوە و گۆڕانكاری و گەشەپێدانی چۆنایەتی، یەكێتی نوێتر و گەشاوەتر دەكەینەوە و ئەرك و بەرپرسیارێتییەكان رێكدەخەینەوە، بەرەو داهاتوویەكی گەشتر بۆ گەل و خاكەكەمان هەنگاو دەنێین و رۆحی سەرۆك مام جەلال و شەهیدانمان شادتر دەكەین و لەسەر رێباز و ئامانجی رەوایان بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێین”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا هاتووە، لە دڵەوە سوپاسی هەڤاڵانی ئازیزم سەرپەرشتیاری گشتی، سكرتێری دیدار، لیژنەی باڵای دیداری یەكێتی دەكەم كە دڵسۆزانە و پەرۆشانە بۆ یەكێتییەكی بەهێزتر ماندوو بوون لە رێكخستن و بەڕێوەبردنی دیدارەكەماندا و هەر بمێنن بۆ یەكێتییەكەتان و بەرەوە یەكێتییەكی بەهێزتر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 ملیۆن مەترسێجا داهاتی ئاو کۆگاکراوە

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەهۆی دوایین شەپۆلی بارانبارین لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 ملیۆن…
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: سزادانی بەندکراوانی بادینان دادگا دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی قورس

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە دادگاییکردن و سزادانی بەندکراوانی بادینان ڕایگەیاند ئەوەی لە دادگاییکردنەکەدا ڕویداوە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی…
Total
0
Share