تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێ بە ناوی Blend زیاددەکات.
ئەمڕۆ هەینی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێی بڵاوکردەوە، کە بە ئایکۆنی Blend ناسراوە و لە رێگایەوە دەتوانیت کورتە ڤیدیۆ تۆماربکەیت و بۆ ئەو هاوڕێیانەتی بنێریت کە خۆت مەبەستتە.
تایبەتمەندییەکە بە شێوەیەک زیادکراوە، دەتوانیت گرتە ڤیدیۆکە بە شێوەی تاک یان گروپیش بنێریت بۆ هاوڕێکانت و رۆژانە نوێدەبێتەوە و دەتوانیت ڤیدیۆی نوێ بنێریتەوە.
ئەم تایبەتمەندییەی ئینستاگرام بە شێوەیەک دروستکراوە تا ئێستا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بوونی نییە کە یەکێکە لە رکابەرە سەرسەختەکانی.