هەسارەی شوێنگرەوەی زەوی بۆ ژیانی مرۆڤ دۆزرایەوە

لە دووری تەنها 31 ساڵی رووناکییەوە، زانایانی گەردوونناسی هەسارەیەکی دەگمەنیان بە قەبارەی زەوی دۆزییەوە کە بەدەوری ئەستێرەیەکدا لە دوورییەکی دیاریکراوەوە دەسوڕێتەوە و گونجاویی ئەو هەڵکەوتانەی رێگە دەدات میوانداریی ژیان بکات لەسەری.

هەرچەندە زانیاری زۆر لەبەردەستدا نییە لەبارەیەوە، بەڵام ئەم جیهانە دەرەکییە کاندیدێکی ئومێدبەخشە بۆ توێژینەوە و گەڕانەکانی داهاتوو بۆ ژیان لەسەر هەسارەیەکی دەرەکیی نزیک لە هەسارەی زەوی.

تا ئێستا زیاتر لە 5200 هەسارەی دەرەکی پشتڕاستکراونەتەوە و کەمتر لە 1.5%یان بارستەیان کەمترە لە هەسارەی زەوی.

لەوانەیە دەیانیان بەدەوری ئەستێرەکانیاندا بە دوورییەکدا بسووڕێنەوە کە پلەی گەرمی دابین بکات کە ڕێگە بە ئاو دەدات لەسەر ڕووی دەربکەوێت بەجۆرێک کە نە زۆر گەرم بێت بۆ ئەوەی بسوتێت و نە زۆر سارد بێت بۆ ئەوەی بەستوو بێت.

ئەو ناوچەیەی کە ناویان ناوە ناوچەی نیشتەجێبوون یەکەم هەنگاوە کە زانایان پەیڕەوی لێدەکەن بۆ تەسککردنەوەی ئەوەی کە ئایا جیهانی دەرەوە ئەگەری هەیە میوانداریی ژیان بکات یان نا، ئەمەش لەلایەن تیمێکی گەردوونناسی بە سەرۆکایەتیی دیانا کۆساکۆڤسکی لە پەیمانگای ماکس پلانک بۆ فەلەکناسی (MPIA) لە ئەڵمانیا وەرگیرا، لەوێ هەسارە دەرەکییەکەی Wolf 1069b یان دۆزیەوە کە بارستەی 1.36 هێندەی بارستەی زەوییە، بە دەوری ئەستێرەیەکی سووری نزیکدا دەسوڕێتەوە ئەستێرەیەک بە ناوی گورگ 1069 لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر.

“کاتێک داتاکانمان بۆ ئەستێرە و هەسارەی Wolf 1069b شیکردەوە، سیگناڵێکی ڕوون و کەم پانتاییمان بۆ ئەو شتە دەستنیشان کرد کە پێدەچێت هەسارەیەک بێت کە نزیکەی بارستەی زەوییە، لە ماوەی 15.6 ڕۆژدا بە دەوری ئەستێرەکەیدا لە نێوان زەوی و خۆردا” کۆساکۆڤسکی وادەڵێت.

بە دڵنیاییەوە ئەگەر گورگ 1069 ئەگەر ئەستێرەیەکی وەکو خۆر بوایە هەسارە دۆزراوەکە ئەوەندە گەرم دەبوو کە بۆ ژیان نەدەگونجا، بەڵام ئەستێرەکە بەراورد بە خۆر زۆر بچووکتر و فێنکترە، ئەمەش بەو مانایەیە کە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی زۆر لە ئەستێرەکە نزیکترن لە ناوچەی نیشتەجێبوونی کۆمەڵەی خۆرەکەمان کە لە زوحەلەوە تا مەریخ درێژ دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

جێگرەوەکانی بنزیمە کێن؟

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیارییە دزەپێکراوەکان تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 15 ئاشکرادەکەن

دزەپێکردنی زانیارییە تەکنیکییەکان لەبارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێیەکانەوە بەردەوامە و دوایین زانیارییەکان تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 15 پرۆ ئاشکرادەکات. مۆبایلی ئایفۆن…
Total
0
Share