بڕیارە لە سبەینێوە، ئەپی واتسئەپ لە ژمارەیەک لەو مۆبایلانەی بە سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس کاردەکەن ماڵئاوایی بکات.
پێگەی تەکنەلۆجی 9 TO5Mac بڵاویکردەوە، لە سبەینێ یەکشەممەوە ئەپی واتسئەپ لە هەریەکە لە مۆبایلەکانی iPhone 6، iPhone 5s ،iPhone 6 Plus، iPhone 6s Plus، iPhone 6s” و نەوەی یەکەمی iPhone SE لەکاربکەوێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بەو مۆبایلانەی بە سیستمی ios کاردەکەن، پێویستە ڤێرژنەکانیان بەرزبکەنەوە، چونکە لەو مۆبایلانەی بە سیستمی ئەندرۆید 5.0 یان کۆنتر کاردەکەن لەکاردەکەون.