ملیۆنان كەس چاوەڕوانین.. واتساپ بەبێ ئینتەرنێت كاردەكات

دواجار و پاش چاوەڕوانییەكی درێژ، ئەپی واتساپ بەشێوەیەكی فەرمی یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی بەردەست خست كە ملیۆنان كەس لە چاوەڕوانیدا بوون و، لەڕێیەوە ڕێگە بە بەكارهێنەر دەدات ئەژمارەكەی بە ئامێرێكی دیكەی وەك كۆمپیوتەر ببەستێتەوە و، نامە بنێرێ و وەربگرێت بەبێ ئەوەی مۆبایلە سەرەكییەكە بە تۆڕەكانی ئینتەرنێتەوە بەسترابێتەوە.

بەپێی ئەوەی پێگەی واتساپ بڵاویكردووەتەوە، لەئێستادا ملیۆنان كەس لە جیهاندا دەتوانن نزیكەی چوار ئامێرێكی پێكەوە بەستراو و مۆبایلێك بەكاربهێنن. دەتوانن خزمەتگوزاری نامە گۆڕینەوە لەسەر وێب و كۆمپیوتەر و ئامێرێكی دیكە بەكاربهێنن لەڕێی بەستنەوەی بە مۆبایلەكەتەوە ئەگەر خەتی ئینتەرنێتی هەبێت یان نەبێت.

فەراهەنكردنی تایبەتمەندی “ئامێری پێكەوە بەستراو” چارەسەرێكی نوێیە بۆ یەكێك لە بەربەستە دیارەكانی واتساپ، كە ڕێگری دەكرد لە بەكارهێنان لە كردنەوەی ئەژمارەكانیان لەسەر ئامێرێكی دیكە و بەردەوامیدان بە بەكارهێنانی خزمەتگوزارییەكە لەگەڵ هێشتنەوەی ئەو مۆبایلەی ئەژمارەكەی لەسەر كراوەتەوە بەبێ ئینتەرنێت، تابتوانن هەر وتوێژێك لەسەر ئامێری پەیوەندیدار بە ئامێری سەرەكییەوە بكەن.

شێوازی كاركردن
پێگەكە ڕوونیكردەوە دەكرێت واتساپ بە ڕێگا نوێیەكە بەكاربهێنریت بەبێ پێویست بوون بە مۆبایلێكی پەیوەندیدار بە ئینتەرنێتەوە، كە دەكرێت كاری پێبكرێت لەسەر چوار ئامێر بەیەك جار بەبێ ئەوەی بە ئینتەرنیتەوە بەسترابێتنەوە.

تەنها بە كلیك كردن لەسەر بژاردەی ئامێرە پەیوەندیدارەكان لە لیستی ڕێكخستن (Settings)ی واتساپ، پەڕەیەكی نوێ دەبینرێت بەناوی (بەكارهێنانی واتساپ لەسەر ئامێری دیكە) كە ڕێگەی بەكارهێنانی ئەژمارەكەت پێدەدات لەسەر نزیكەی چوار ئامێری دیكە بەبێ ئەوەی پێویست بێت مۆبایلەكەت بە ئینتەرنێتەوە بەسترابێتەوە، هاوشێوەی تێلگرام-ی ڕكابەرە بەهێزەكەی كە دەكرێت ئەژمارەكە بەكاربهێنرێت لەڕێی وێبەوە بەبێ مۆبایلێكی سەر خەت.

بۆ ماوەی 14 ڕۆژ
پێگەكە ئاماژەی بەوەشكرد كە “ئامێری پەیوەندیدار” بەردەوام دەبێت لە وەرگرتنی نامە و ناردنی بۆ ماوەیەك كە دەگاتە 14 ڕۆژی پاش پچڕانی پەیوەندیی ئامێرە مۆبایلە سەرەكییەكە، بەجۆرێك پێویست ناكات مۆبایلەكەت بە ئینتەرنێتەوە بەسترابێتەوە بۆ بەكارهێنانی واتساپ لەسەر ئامێرە گرێدراوەكە، هەروەك پێویستە بەكارهێنەر ئەژمارەكەی لەسەر واتساپ تۆماربكات و لەڕێی مۆبایلەكەیەوە بیبەستێتەوە بە ئامێرە نوێیەكەوە.

بابەتی پێشتر

لیڤاندۆڤیسکی بە باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشانکرا

بابەتی دواتر

خەزعەلی پیرۆزبایی هێرشەكەی حوسییەكان دەكات و هەڕەشە لە ئیمارات دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share