عێراق لە وڵاتانی عەرەبی یەکەم و لە جیهاندا 25ەمین وڵاتە لە بوونی ڕێڕەوی ئاوی ناوخۆیی  بۆ بەکارهێنان

دامەزراوەی GFPی جیهانیی لە ڕیزبەندییەکیدا کە لەمساڵد بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، عێراق لەسەر ئاستی جیهان 25ەمین وڵات و لەوڵاتانی عەرەبی یەکەم وڵاتە لە بوونی ڕێڕەوی ئاویی گونجاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی.

بەپێی ڕوپێوییەک کە دامەزراوەکە بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، “لە کۆی 138 وڵات کە ڕیزبەندییان بۆ کراوە عێراق لە پلەی 25دایە بە بوونی 5.279 کیلۆمەتر ڕێڕەوی ئاوی گونجاو بۆ بەکارهێنان لە هاتوچۆ و گواستنەوەی ناوخۆییدا”.

هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە کە عێراق پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبییە لەبوونی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە ناوخۆییانە، میسر لە پلەی دووەم دێت بە 3.500 کیلۆمەتر ڕێڕەوی ئاوی لە ناوخۆدا، سودانیش سێیەم وڵاتی عەرەبییە و 1.732 کیلۆمەتر لەو ڕێڕەوە ئاوییانەی هەیە.

لە ڕوپێوییەکەدا هاتووە، “چین لە پلەی یەکەم دێت لەسەر ئاستی جیهان بە بوونی 110 کیلۆمەتر ڕێڕەوی ئاوی لە ناوخۆدا، دواتر ئەسیوپیا دێت بە 104.300 کیلۆمەتر ڕێگای ئاوی لەناوخۆدا، بەرازیل پلەی سێیەمی گرتووە و خاوەنی 50 کیلۆمەتر ڕێڕەوی ئاوییە و چوارەمیش ئەمریکایە بە بوونی 41 کیلۆمەتر لەو ڕێڕەوە ئاوییانە.

دامەزراوەکە ڕاشیگەیاند کە هەنذیک وڵات خاوەنی هیچ ڕێڕەوێکی ئاوی نین لە ناوخۆدا لەوانە قەتەر، کوەیت و ئیمارات.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێكی پەروەردە: ئەگەری هەیە دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن پێشبكەوێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕوداوی شەستییەكە ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share