ئەمشەو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای حەشدی شەعبی دەکات.
بەپێی بەرنامەی کار، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 8:00 ی شەو دەستپێدەکات و خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای حەشدی شەعبی دەکرێت.
بڕیارە لە بەشێكی دیکەی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک لەبارەی چاودێریکردنی پارێزگاریکردن لە موڵکی دەوڵەت بکرێت.
بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای دەستەی حەشدی شەعبی ئەو فراکسیۆنانەی بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کردبوو، بایکۆتەکەیان دەشكێنن و دەگەڕێنەوە دانیشتنەکان.