بەریتانیا: ئەمریكا و ئێران دانوستاندن دەكەن و كازمی رۆڵی گەورەی هەبووە

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئاشكرایدەكات، ئاگربەست لەنێوان گرووپە چەكدارەكانی شیعە و ئەمریكادا كراوە و لەو ڕێگەیەوە زەمینەسازی دەكرێت بۆ دانوستاندن لەنێوان واشنتن و تاراندا، دەشڵێت، “كازمی رۆڵێكی گەورەی هەبوو لە كەمكردنەوەی گرژیی نێوان ئەمریكا و ئێراندا.”

ستیفن هیكی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوبات لە دیدارێكی تەلەڤیزیۆنییدا ڕایگەیاند، “پەیوەندیی نێوان ئەمریكا و ئێران هێمنی بەخۆیەوە دەبینێت و هیوادارین ئەوە كاریگەریی ئەرێنی لەسەر عێراق هەبێت.”

وتیشی، “لەگەڵ هاتنی ئیدارەی نوێی ئەمریكادا، چانسێكی گەورە هاتووەتە ئاراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ ئێراندا بەشێوەیەكی دیپلۆماتی، بەریتانیاش هانی ئەوە دەدات ڕێككەوتنێكی نوێی ئەتۆمی لەنێوان ئێران و خۆرئاوادا بكرێت، ئەوەش پێویستی بە دەستپێشخەریی متمانەبەخشی هەردوولایە.”

هیكی پێیوایە كە “عێراق چەندین ئاڵنگاری لەبەردەمدایە، بەتایبەت لەڕووی ئابورییەوە، بۆ ناكرێت بێیتە گۆڕەپانێك بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێی نێوان ئەمریكا و ئێران، ئەو دەڵێت، “كازمی رۆڵێكی گەورەی هەبوو لە كەمكردنەوەی گرژیی نێوان ئەمریكا و ئێراندا.”

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئاشكرایدەكات، “لەگەڵ چەند لایەنێكی عیراقیدا كۆبووەتەوە لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان گرووپە چەكدارەكانی شیعە و ئەمریكادا، ئاگربەستەكەش بەردەوام دەبێت چونكە زەمینەسازی دەكات بۆ دانوستاندن لەنێوان واشنتن و تاراندا، گرووپە چەكدارەكانیش لە داهاتوودا رۆڵی سیاسییان دەبێت.”

بابەتی پێشتر

"خۆكوشتنی نادیار".. تاوانی سێ كوڕ بەرامبەر باوكیان و هۆكارەكەی ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

بەشێك لە بەڵێنەكانی حكومەتی هەرێم بەرامبەر حكومەتی ناوەند ئاشكرادەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایەوە

لیژنەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان رایگەیاند، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان شارەکان تاوەکو کۆتایی رۆژی هەینی. لە…
Total
0
Share