بەرهەم ساڵح سەردانی كازمی كرد

وێنەی سەردانەكەی بەرهەم ساڵح بۆلای مستەفا كازمی

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كرد، هێرشی سەر ماڵەكەی بە “تیرۆریستی” و “كاری مایەپووچانە” وەسفدەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، بەرهەم ساڵح سەركۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆكانەیەی كردووە، كە كرایە سەر مستەفا كازمی، كارەكەی بە مایەپووچ وەسفكردووە، كە هەوڵی تێكدانی ئاسایش و ئارامیی عێراق دەدات.

لای خۆیەوە كازمی بەردەوامبوونی هەموو هەنگاوەكانی چاككردنی دۆخەكەی لەسەر هەموو ئاستەكان و پاراستنی ڕێچكە دەستووری و یاساییەكان دووپاتكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران: دەیان پرۆژەیاسای تەواونەکراو دوادەخرێن بۆ خولی داهاتوو

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 100 پرۆژەیاسای تەواونەکراو هەن، کە کارکردن لەسەر بەشێکی زۆریان، دوادەخرێن…
Total
0
Share