رێکخراوی پەیامنێران: داوا له‌ دامه‌زراوه‌کانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین جیاكاری له‌نێوان ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نه‌كەن

رێکخراوی پەیامنێران، رایگەیاند، “داوا له‌ دامه‌زراوه‌کانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین جیاكاری له‌نێوان ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نه‌كەن”.

رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،‌”له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشێڵكردنی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی به‌رده‌وامه‌ و جیاكاری له‌ نێوان كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كرێت له‌ رووماڵكردنی هه‌واڵی كاره‌سات و رووداو و چالاكییه‌كان، ئه‌مجاره‌یان لەلایەن ئاسایشەوە لە قەزای مێرگەسوور ڕێگری لە ژمارەیەک کەناڵی راگەیاندن  كرا و نه‌یانهێشت رووماڵی رووداوی خنکانی ئاڤێستا سه‌ید یوسف بکەن”.

باس لەوەشدەکات، “جگە لەمەش رێگری لە بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران و سەرکەوت کارەش بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی هەرێم کرا کۆنگرەی یۆژنامەوانی بۆ کەناڵی پەیام و سپێدە و کوردسات و ئێن ئاڕ تی ئه‌نجامبدات.

رێکخراوی پەیامنێران دەڵێت، “داوا له‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ رەسمییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌یه‌ك چاو سه‌یری سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كان بكه‌ن و جیاكاری له‌ نێوان ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نه‌كه‌ن،  چونكه‌ ئه‌م جیاكارییه‌ كار له‌ ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئازادیی بیروڕا ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share