پێدانی دۆلار بە بازرگانان بە نرخی رەسمی دەگۆڕێت

بازرگانان چیتر ناتوانن دۆلار لە بانکی ناوەندیی عێراق وەربگرن، تاوەکو باجی گومرگیی نەدەن.

مەنار عوبێدی، سەرۆکی دامەزراوەی ئایندەی عێراق رایگەیاند، سەرەتای ساڵی داهاتوو رێگە بە هیچ بانکێک نادرێت، گواستنەوەی دەرەکی دۆلار بۆ بازرگانان ئەنجامبدات، ئەگەر پێشوەختە ئەو بازرگانە باجی گومرگیی نەدابێت، پاش بەخشینی باجی گومرگیی، بۆیان هەیە دۆلار بە نرخی حکومی وەربگرن.

روونیشیکردەوە، دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندیی بە ئاڵوگۆڕە رەسمییەکانەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە میکانیزمی پێشوەختەی گومرگییەوە، ئەمەش هەنگاوێکی چاوەڕوانکراوبوو، کە رێگە بە بازرگانان نەدراوە مامەڵەی دەرەکی ئەنجامبدەن ئەگەر پێشوەختە باجی گومرگییان نەدابێت.

وتیشی، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دڵەڕاوکێی لە بازاڕدا دروستکرد، بەڵام راگەیەندراوی بانکی ناوەندیی عێراق دۆخەکەی ئارامکردەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی ناردنی مووچە و بودجە لە بەغدادەوە دەدات

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی تۆمەتی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەداتەوە لەبارەی مەرزی پەروێزخانەوە و دەشڵێت، “هەرێم پابەندییەكانی…
Total
0
Share