پیاوێك كە بە جلی ژنانەوە دزی كردووە لە قەڵادزێ دەستگیركرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیركردنی كەسێك بە تۆمەتی دزی رادەگەیەنێت كە بە وتەی خۆی بە جلوبەرگی ژنانەوە ئەو كارەی كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان بەوەی دزی لە دوكانەكانیان كراوە، هێزەکانیان دوای بەدەستهێنانی زانیاری و بە سوودوەرگرتن لە کامێرای چاودێری لەناو بازاڕی قەڵادزێ تۆمەتبارێکیان لە رەگەزی نێر دەستگیرکرد.

دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبار دانیناوە بە تاوانەکەیدا و بە وتەی خۆی “بە جلی ژنانەنەوە دزی کردووە تا نەناسرێتەوە”، پۆلیسی راپەڕین وادەڵێت.

ئاشكراشیكرد، تۆمەتبار پێشینەی هەیە لە تاوانی دزیکردندا و، پێشتریش بە جلی ژنانەوە دزیکردووە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عێراقی راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێشتخانەکان جۆرێک شروب بۆ ناو خواردنەکانیان بەکاردەهێنن تەندروستیش هۆشداریدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین هۆشداری دەداتە سەرجەم خواردنگە و چێشتخانەکان کە هەر شوێنێک شروب بەکاربهێنێت بۆ سوورکردنەوەی خواردنەکان…
زیاتر ببینە

رابیحە حەمەد: یەكێتی پەیوەندییەكی بەهێزی هەیە و دەیخاتە خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانەوە

رابیحە حەمەد ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێتی پەیوەندییەكی بەهێزی لەسەر ئاستی ناوچەیی…
Total
0
Share