ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکراکرا کە هاوکاریی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار كەسی تازە هاوكاریی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

حەسەن خەوادم، وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسە نوێیانەی كە هاوكاریی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار كەس، كەیسەكانیان لێكۆڵینەوەی لەسەر كراوە و داتاكانیان لە چوارچێوەی سیستمی ئەلیكترۆنیی وەزارەت تۆمار كراوە، و لە رووی تەكنیكییەوە ئامادەن.

جەختیشی لەوە كردەوە، وەزارەت چاوەڕێی تەرخانكردنی دارایی و پەسەندكردنی خشتەی بودجەیە، بۆ دەستکردن بە دابەشکردنی هاوکارییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share