بازرگانیی عێراق هەڵمەتێک تایبەت بە مانگی رەمەزان رادەگەیەنێت

وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، هەڵمەتێک بۆ خستنەبازاڕی بڕی زیاتری گۆشت و مریشک و هێلکە رادەگەیەنن لە مانگی رەمەزاندا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، داود غەریری وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند،  هەڵمەتێکی گەورە دەستپێدەکەن بۆ دابینکردنی گۆشت و مریشک و هێلکە بۆ بازاڕ بە نرخێکی کێبڕکێکاری و کەمتر لە بازاڕ لە سەرجەم پارێزگاکانی وڵات وەک ئامادەکارییەک بۆ مانگی رەمەزان.

وەزیری بازرگانی جەختی لەوە کردەوە، چەندین دەروازەی بەبازاڕکردن دەکەنەوە لەمانگی رەمەزاندا، بۆ دروستکردنی هاوسەنگیی و کۆنترۆڵکردنی نرخی ماددە خۆراکییەکان لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا.

راشیگەیاندووە، هەڵمەتەکە لە سەرەتای مانگی ئازاری داهاتووەتەوە دەستپێدەکات و بازنەی هەڵمەتەکانی چاودێریکردنی بازاڕ فراوان دەکرێن و رێوشوێنی توند بەرامبەر بەو کەسانەی دەستکاری نرخی خۆراک دەکەن دەگیرێتە بەر لەگەڵ رێکارەکانی وەزارەت لە مانگی رەمەزاندا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 180 كۆچبەریان كوردن.. ئەمڕۆ 300 كۆچبەر لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنرێنەوە

ئەمڕۆ كاروانی یەكەمی ئەو كۆچبەرانەی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگەڕێنرێنەوە، كە ‏ئارەزوومەندانە دەیانەوێت سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا جێبهێڵن،…
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: عێراق نەیتوانی رەزامەندیی ئەمریکا بەدەستبهێنێت بۆ هاوردەکردنی غازی تورکمانستان

بەهۆی گوشارەکانی ئەمریکا، حکومەتی عێراق شکستیهێنا لە هەوڵەکانی بۆ هاوردەکردنی غازی تورکمانستان لە رێگەی خاکی ئێرانەوە. ئاژانسی رۆیتەرزی…
Total
0
Share