ئەو شۆفێرەی بە ئۆتۆمبێلەکەی لە پۆلیسی هاتوچۆکەی دا دەستگیرکرا

ئەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەی کە لە گرتەیەکی ڤیدۆییدا دەرکەوت لە پۆلیسێکی هاتوچۆ دەدات، دەستگیرکرا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەو شۆفێری ئۆتۆمبێلە بی ئێم دەبلیو-ەیان دەستگیرکرد کە لە گرتەیەکی ڤیدۆییدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرکەوت کە لە پۆلیسێکی هاتوچۆ دەدات.

باس لەوەش دەکات، دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دوای گەڕانەکان بە چاودێری وەزیری ناوخۆ بوو بۆ دۆزینەوەی، دوای تێپەڕینی چەند کاتژمێرێک لە رووداوەکە توانرا بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

رۆژی رابردوو، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە تیایدا دەردەکەوت شۆفێری ئۆتۆمبێلێک بۆ ئەوەی خۆی لە سزایەک دەرباز بکات بە خێراییەکی زۆر رۆشت کاتێک پۆلیسێکی هاتوچۆ لە پێش ئۆتۆمبێلەکەدا بوو، بەو هۆیەوە پۆلیسەکە کەوتە سەر پێشی ئۆتۆمبێلەکە.

ئەو رووداوە لە شاری بەغداد روویدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 180 كۆچبەریان كوردن.. ئەمڕۆ 300 كۆچبەر لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنرێنەوە

ئەمڕۆ كاروانی یەكەمی ئەو كۆچبەرانەی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگەڕێنرێنەوە، كە ‏ئارەزوومەندانە دەیانەوێت سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا جێبهێڵن،…
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: لیژنەی دارایی ناتوانێت دەستكاری ئەو بڕگەیە بكات كە تایبەتە بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا 682 هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیركراوە…
Total
0
Share