شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاودکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواودەبێت لە كاتەكانی ئێوارەدا شەپۆلێكی نمەباران و هەورەتریشقە دەستپێدەكات لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم و لە درەنگانی شەودا شەپۆلەكە بەهێزتردەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سبەی دووشەممە ئاسمانی هەرێم هەوری تەواوبێت لەگەڵ بەردەوامبوونی شەپۆلی نمەباران و هەورەتریشقە لە كاتەكانی بەرەبەیانیدا بۆ سەر زۆربەی ناوچەكانی هەرێم تاوەكو پێشنیوەڕۆ دواتر كاریگەرییەكەی تەنها لە ناوچە شاخاوییەكان دەمێنێتەوە لە شەودا كۆتایی پێدێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 25 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی

دهۆك : 25 پلەی سیلیزی

كەركوك : 27پلەی سیلیزی

زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی

سۆران : 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :12 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share