وردەکاریی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئاشکراکرا

بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا وەزارەتەکان سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانن و دەبێت تا رۆژی 1ی ئایار سەرجەم وەزارەتەکان لیستی پلەبەرزکردنەوە بنێرن بۆ وەزارەتی دارایی و ئەوانیش ئامادەباشیان نیشانداوە.

ئارام عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەشێک لە وەزارەتەکان لیستی پلە بەرزکردنەوەی خۆیان ناردووەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئەوانەی دیکەش سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستەکەن.

باسی لەوەشکرد، دوای گەیشتنی لیستی پلە بەرزکردنەوەی سەرجەم وەزارەتەکان، وەزارەتی دارایی پێداچوونەوەیان پێدا دەکات و دواتریش کە قەبارەی ئەو پارەیە زاندرا کە پێویستە بۆ پلە بەرزکردنەوە دەمانەوێت، ئەو بڕە پارەیەش بگێڕینەوە بۆ فەرمانبەران کە غەدریان لێکراوە و لە 2016وە پلە بەرزکردنەوە وەستاوە.

دەشڵێت، “بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەبێت مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێم هاوتای مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بکرێت.”

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی سلێمانی: لە ماوەی رابردوودا و لە چەند هەڵمەتێكدا توانراوە رووبەری سەوزایی زیاتربكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە میانی كارەكانی گرنگیدان بە سەوزكردنی زیاتری ژینگەی شاری سلێمانی تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكان…
Total
0
Share