مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێک ئاڕاستەی یەکێتی دەکات

بەبۆنەی سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی و ئەندامانی سەرکردایەتی کرد.

لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا هاتووە، “بە بۆنەی کۆتایی ھاتنی کۆنگرەی پێنجەمی حزبتان و ھەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆک و ھەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ھیوادارین ئاکام و بڕیارەکانی کۆنگرەکەتان خاڵی وەچەرخان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوە و نیشتمان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە کچێک کردبوو

مەفرەزەکانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واره‌به‌رزه‌ی‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی…
Total
0
Share