وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس کوژرا

عەبدولـلەتیف قانوع، وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا کوژرا.

میدیای رەسمیی بزوتنەوەی حەماس ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، عەبدولـلەتیف قانوع، وتەبێژی بزوتنەوەکە لە ناوچەی جەبالیای باکووری کەرتی غەززە بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیل کوژرا.

باس لەوەشدەکات، “هەر لەو بۆردومانەدا چەندین هاوڵاتیی سڤیلیی دیکەی ناوچەکە کوژران و برینداربوون”.

لەماەی رابردوودا ئاگربەست لەنێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل راگەیەندرا، بەڵام لە 18ی ئەم مانگەدا ئیسرائیل کۆتایی بە ئاگربەستەکە هێناو هێرشی بۆ سەر غەززە دەستپێکردەوە و رایانگەیاند، شەش سەرکردەی حەماسیان کوشتووە.

لەبارەی ئاماری قوربانییەکان، بەرپرسانی تەندروستیی غەززە باس لەوە دەکەن، “لەماوەی ئەم هەفتەیە 830 فەلەستینی کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا ئەندامبوونی فینلەندای لە ناتۆ پەسەندكرد

پەرلەمانی توركیا رەزامەندیی دەربڕی لەسەر بڕیاری بە ئەندامبوونی فینلەندا لە رێكخراوی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەنتیك”ناتۆ”دا. میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە،…
Total
0
Share