ڤیدیۆ.. موشەك نوێژی جەژنی بە ئەشرەف غەنی و هاوەڵانی ڕانەگرت

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی نوێژی جەژندا چەند موشەکێک ئاڕاستەی کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەفغانستان کرا.

ئەم بەیانییە لە باخچەی كۆشكی كۆماریی ئەفغانستان نوێژی جەژنی قوربان بەرێوەچوو، ئەشرەف غەنی، سەرۆک کۆماری ئەفغانستان و چەند بەرپرسێكی دیكە بەشداری ڕێوڕەسمەكە بوون.

لەكاتی نوێژەكەدا چەند موشەكێك ئاڕاستەی کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەفغانستان کرا، ئەشرەف غەنی، کە لە ڕیزی پێشەوەی نوێژخوێناندایە، لەگەڵ زۆربەی نوێژخوێنان بێ هیچ كاردانەوەیەك بەردەوامی بە نوێژەكەیان دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرقاڵبوونی زۆری عەمرەکاران بە ڤیدیۆ و وێنەگرتن سعودیە ناچاردەکات ئاگاداریان بکاتەوە

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە عەمرەکاران ئاگاداردەکاتەوە ڤیدیۆکردن و وێنەگرتن لەناو حەرەم کەمبکەنەوە و داوادەکات سەرقاڵی خواپەرستیبن نەک…
Total
0
Share