ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئازاری پێنج توێژ دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەکات و چوار شوێن مووچەکانیان وەردەگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئازاری پێنج توێژ دابەشدەکرێت، کە بریتین لە: (خانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستیی تایبەت، زیندانییە سیاسییەکان، بەرکەوتووانی چەکی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان).

هاوکات، بڕیارە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێم بە سێ رۆژ بەڕێوەبچێت و رۆژانی هەینی و شەممەش بەردەوامی دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی دوو چـ.ـەکداری د.ا.عـ.ـش ڕادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بە هەماهەنگیی لەگەڵ دەزگای دژەتـ.ـیرۆری عێراق لە سنووری سلێمانی…
Total
0
Share