تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون گەیشتە ناوچەیەکى دیکەى کوردستان

تووشبوون بەو نەخۆشییەى ماوەیەکە لە عێراق سەریهەڵداوە روو لە زیادبوونە و یەکەم حاڵەت لە ناوچەیەکى دیکەى کوردستان تۆمارکرا.

محەمەد تەمیمى، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى ڤێترنەریی دیالە رایگەیاند، گەنجێکى تەمەن 30 ساڵان کە پێشتر گومانى تووشبوونى بە نەخۆشیی تاى خوێنبەربوون لێدەکرا، دواى پشکنینەکانى تاقیگە تووشبوونەکەى پشتڕاستکرایەوە.

وتیشى، “گەنجەکە دانیشتووى یەکێک لە گەڕەکەکانى ناحیەى جەلەولایە، لە بوارى گواستنەوەى گۆشت بۆ دوکانەکانى گۆشتفرۆشى کاردەکات”.

تووشبووەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستى چارەسەر، دۆخى تەندروستى لە ئێستادا جێگیرە، تەمیمى لە لێدوانێکدا بۆ میدیایەکى عێراقى واى وت.

تووشبوونى ئەو گەنجە لەکاتێکدایە بەپێى نوێترین ئامارى وەزارەتى تەندروستیی عێراق تائێستا 26 حاڵەتى تووشبوون و چوار حاڵەتى گیانلەدەستدان بەهۆى نەخۆشییەکەوە تۆمارکراون و، دووان لەوانەى گیانیان لەدەستداوە لە کەرکوک بوون.

تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە؛ بەپێی راپۆرتێکى رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، %40ـی ئەو كەسانەی تووشی دەبن، گیانلەدەستدەدەن.

ئەو نیشانانەی کە رەنگە ببنە مەترسی لەسەر ژیان بریتین لە (خوێنبەربوون لە ژێر پێست، لە ئەندامەکانی ناوەوەی لەش، یان لە دەم و چاو و گوێ، هەروەها تێکچوونی کارکردنی کۆئەندامی دەمار، کۆما، هێڵنج، لەکارکەوتنی گورچیلە یان جگەر، کێشەی هەناسەدان).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و تەمویلە و رێكارەكانی ناردنی ئەو پارەیە…
Total
0
Share