لە تونێلی دەربەندیخان تانكەرێك كەوت بەسەر ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا و قوربانی هەیە

درەنگانی شەوی رابردوو لەناو تونێلی دەربەندیخان تانكەرێك كەوت بەسەر ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا و هاتوچۆی شارەكە دەڵێت، سێ كەس بە برینداری دەرهێندراون و هێشتا دووانیش لەنێویدا ماونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لەناو تونێلەكەدا وەرگەڕاوە و كەوتووە بەسەر بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا كە پێنج سەرنشینی تێدایە.

دەشڵێت، “سیان لە سەرنشینەكان بە برینداری دەرهێندران، زۆر بەداخەوە دووانیش لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا ماون، كە پێدەچێت گیانیان لەدەستدابێت”.

هەر بەهۆی رووداوەكەوە هاتوچۆ لە تونێلەكەدا راگیراوە و داوا لە شۆفێران دەكرێت، رێگای شاخی بەرانان بەكاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادیی شاری سلێمانی بەردەوامە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان بەردەوامن لە هەڵمەتی چاندنی نەمام و نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادیی شاری سلێمانی…
Total
0
Share