هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، “لە کەلار ماتۆڕسیلێک لە ژنێکی داو وەرگەڕا، بەوهۆیەوە ماتۆڕسوارەکە و ژنەکە بە سەختی برینداربوون”.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا ماتۆڕسکیلێک لە گەڕەکی گۆران “گازینۆ” لە قەزای کەلار ژنێک دەدات و وەردەگەڕێت، بەهۆیەوە ماتۆڕ سوارەکە و ژنەکەش بەسەختی برینداربوون.
دەشڵێت، “هەردوو بریندارەکە ئێستا گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لەژێر چاودێریی پزیشکدان و برینەکانیان سەختە”.
باس لەوەشدەکات، “تەمەنی هەردوو بریندارەکە لەنێوان 20 بۆ 25 ساڵدایە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

