نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بەڵێنێكی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرادەكات.
عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، قسەم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كردووە لەبارەی ئەو رەشنووسەی لە نێوان هەولێر و بەغداد هەیە تایبەت بە رەوانەكردنی نەوت و داهاتی نانەوتی كە ئەگەر بگەنە رێكەوتن دەرفەتێكە بۆ دامەزراندن و بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست.
وتیشی، “بۆ دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم قسەمان كردووە لەسەر داهاتی ناوخۆ دابەشی ناكەن، چونكە تەمویلی مووچە نەكراوە لە لایەن بەغداوە بەوهۆیەوە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشناكرێت.