بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە دوو پێشمەرگە برینداربوون

بەهۆی بەردەوامیی بۆردومانی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچە سنوورییەکان، دوو پێشمەرگە لە ناحیەی شیلادزێ برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو پێشمەرگەیە لە ئەرکدا نەبوون، دوانیوەڕۆی دوێنێ چوونەتەسەر ڕووبارێک بەمەبەستی ڕاوەماسی، بەڵام تۆپێک لە نزیکیان کەوتووەتە خوارەوە و هەردووکیان برینداربوون.

تائێستا نازانرێت سوپای تورکیا بەمەبەست ئەو دوو پێشمەرگەیەی بۆردومانکردووە، یان بەشێوەیەکی ڕێکەوت گولـلە تۆپەکە لە نزیکیان کەوتووەتەوە خوارەوە؟

ئەو دوو پێشمەرگەیەی برینداربوون حاجی عەبدوڵڵا (تەمەن 55 ساڵ) و سابیر عەبدوڵڵا (تەمەن 45 ساڵ) بوون و برینەکانیان قورس نین.

ناحیەی شیلادزێ سەر بە قەزای ئامێدییە لە پارێزگای دهۆک و یەکێکە لەو ناوچانەی لە شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیادا زیانی بەركەوتووە.

ساڵانە لەلایەن سوپای تورکیاوە بەبیانووی گەریلاکانی پەکەکە، چەندین هاوڵاتیی کورد دەکوژرێن و برینداردەکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پرسە بەبێ دەنگی دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەمید ئەحمەد لەتیف: ئەو پێشمەرگانەی پلەكەیان بەرزدەكرێتەوە شایستەی داراییەكەیان بۆ خەرجدەكرێت

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئەفسەرانەی پلەكانیان بەرزكراوەتەوە شایستەی پلەبەرزكردنەوەكەیان بۆ خەرجدەكرێت و دەخرێتە سەر مووچەكانیان…
Total
0
Share