قوباد تاڵە‌بانی:‌ كاردە‌كە‌ین بۆ بە‌ھێزكردنی كە‌رتی تایبە‌ت

KRG Deputy Prime Minister Qubad Talabani speaks in a press conference in Baghdad, December 22, 2020. (Photo: Azhi Omer)

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، پێویستە ئەو یاسایانە هەمواربکرێنەوە کە لەمپەر دروست دەکەن لەبەردەم جێبەجێکردنی کاروبارەکانی کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت بەشێوەیەکی گشتی.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازار، قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتیی کۆبوونەوەى پرۆسەى نوێى تۆمارى کۆمپانیاکانی کرد، کە لەڕێگەى ڤیدیۆکۆنفرانس (ئۆنلاین)ەوە ئەنجامدرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، “گفتوگۆ لەبارەى هەنگاوەکانی پرۆسەى نوێى تۆمارى کۆمپانیاکان کرا و هەڵسەنگاندن کرا بۆ ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەکانی پێشوو”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە، “ئامانج لە ڕێکخستنەوەى تۆمارى کۆمپانیاکان هەنگاوێکە بۆ باشتر خزمەتکردن و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و ئاسانکاریکردن بۆیان لەپێناو ڕاییکردنی کاروبارەکانیان لە دامودەزگاکانی حکومەتدا”.

هەروەها جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەى بەوەشکردووە، “بەهێزکردنی کەرتی تایبەت دەبێتە هۆکار و یارمەتیدەرێک بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە‌ وە‌ك حكومە‌ت كار دە‌كە‌ین بۆ بە‌ھێزكردنی كە‌رتی تایبە‌ت”.

جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕاشیگەیاند، “پێویستە ئەو یاسایانە هەمواربکرێنەوە کە لەمپەر دروست دەکەن لەبەردەم جێبەجێکردنی کاروبارەکانی کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت بەشێوەیەکی گشتی”.

قوباد تاڵەبانی، جە‌ختی لە‌سە‌ر بە ‌ئە‌لیكترۆنیكردنی پرۆسە‌ی تۆماركردنی كۆمپانیاكانیش کردەوە.

بابەتی پێشتر

لە دوو پارێزگای عێراق خۆپیشاندانە

بابەتی دواتر

وڵاتانی عەرەبی خۆیان چەكدار دەكەن.. لیستی گەورە هاوردەكارانی چەك لە جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share