ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گۆڕانکاری بەسەرداهات و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
هاوکات، بەیانیی ئەمڕۆ، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆری دراو، 100 دۆلار بە 147 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكراوە، و بەهاکەی بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ بەرزبووەتەوە.
لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت و بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری ئەو بڕیار كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.