پێشبینی بەفربارین لە سەنتەری شارەکان دەکرێت

بەپێی لێکدانەوە و پێشبینی سایتەکانی کەشناسی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەفربارین، سەنتەری شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

سایتەکانی چاودێریکردنی کەشوهەوا ئاماژە بەوەدەکەن، لە ڕۆژی 16 و 17ی ئەم مانگە، پێشبینی دەکرێت لە سەنتەری شاری سلێمانی و هەڵەبجە بەفر ببارێت، لەگەڵ ئەوەش ڕۆژی 19 تا 20 بەفر سەنتەری شارەکانی هەولێر و دهۆک بگرێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە كەشناسیی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت و لێزمەبارانی تێدا دەبێت، پێشتریش پێشبینیی بەفربارین كراوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە.

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بڵاوكردووەتەوە، لە هەردوو ڕۆژەكەدا ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەوری تەواو دەبێت و لێزمەباران بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. سیستمی دژە موشەکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دوو موشەکی خستەخوارەوە

بابەتی دواتر

وێنە.. هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی بەغداد برینداربوونی ژن و کچێکی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share