لێخۆشبوونی 20%ی كرێی كارەبا چووە بواری جێبەجێكردنەوە

كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لێخۆشبوونی 20%ی كرێی كارەبا لەمڕۆوە چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سکرتایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی ژمارە (4650) بڕیاری لێخۆشبوون بە رێژەی 20%ی پارەی كرێی كارەبای سەر بەشداربووانی ئاراستەی وەزارەتی کارەبا كرد و داواشیكردووە بڕیارەكە لە رۆژی گشتاندییەوە لە ئەمڕۆ 7ی نیسان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لێخۆشبوونەكە لە كۆبوونەوەی ژمارە (128)ی رۆژی (2024/3/27)ی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێدرا و بەپێی نووسراوەكەی كارەبای سلێمانی، تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی ناهەمواری دارایی لە هەرێم كاری پێدەكرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان: سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان ئەركە بۆ ئاسوودەکردنی ڕۆحی مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان

بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ساڵیادى کۆچى دواى مام جەلال ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، كاریگەریی نەرێنیی ئامادەنەبوونی “ئەم سەركردە گەورەیە” لەسەر ڕووداوە…
Total
0
Share