پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی گەردوونی و جیۆفیزیکی میسر بڵاویکردەوە، شەوی هەینی دیاردەی مانگگیران روودەدات، بەڵام بە شێوەیەکی نیمچەیی.
پەیمانگاکە ئاشکرایکردووە، شەوی هەینی کاتژمێر 5:53 بە کاتی گرینیچ دیاردەی مانگگیران دەستپێدەکات و کاتژمێر 8:12 دەگاتە ئەوپەڕی و لە کاتژمێر 10:32 خولەک کۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دیاردەکە لە بەشێکی زۆری ئاسیا، ئوسترالیا، ئەوروپا، ئەمریکای باکوور و باشوور، زەریای ئەتڵەسی و هێمن، کیشوەری بەستەڵەکی باشوور دەبینرێت.
ئاشکراشیکرد، ئەستەمە بە چاوی ئاسایی بتوانرێت مانگگیرانەکە ببینێت، سەیرکردنی ئاسمانیش بەبێ چاویلکە هیچ زیانێک بە چاو ناگەیەنێت.