ئامۆژگاریی مانەوەی بۆنەکەت بۆ ماوەیەکی درێژ

ژنان و پیاوان سوورن لەسەر ئەوەی ئەو بۆنەی هەڵیدەبژێرن سەرەڕای سەرنجڕاکێشی بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە ئەوە وایانلێدەکات شانازی بە کەسایەتیی خۆیانەوە بکەن، نیگەرانیی ژنان و تائاستێکیش پیاوان لە نەمانەوەی بۆنەکانیانە بۆ ماوەیەکی زۆر بەتایبەت ئەوانەی دوای چوونەدەرەوەیان تا شوێنێکی دوور یان بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە بۆیە ناچاردەبن بۆنەکانیان لەگەڵ خۆیاندا هەڵبگرن.

لێرەدا چەند ئامۆژگارییەک دەخەینەڕوو بۆ مانەوەی بۆنەکانتان:

یەکەم: هەرگیز دەستەکانت لەیەک مەخشێنە دوای بەکارهێنانی بۆن، بەپێی شارەزایانی بواری ماکیاژ و جوانکاری بەهۆی ئەوەی دەنکۆڵەکانی بۆنەکە پێکهاتەی هەستیارن بۆیە بەو کارە تەمەنی ئەو دەنکۆڵە جێگیرکەرانەی بۆنەکە کورتدەبێتەوە.

دووەم: ڕاستەوخۆ دوای گەرماوکردن بۆن بەکاربهێنە، بەشێکی زۆری خەڵک پێیانوایە بەکارهێنانی بۆن لەکاتی چوونەدەرەوە یان نزیکبوونەوەیان لە شوێنی مەبەست کاریگەریی هەیە لەسەر مانەوەی زیاتر، بەڵام FragranceX تایبەت بە فرۆشتن و ڕێکلامکردن بۆ بۆن ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەکارهێنانی بۆن ڕاستەوخۆ دوای گەرماوکردن وادەکات پێست شێداربێت و بۆنەکەش بەتەواوی جێگیر ببێت و بمێنێتەوە.

سێیەم: ناوچەکانی لێدان لە جەستەدا، پرژاندنی بۆنەکەت بەسەر ناوچەکانی لێدانی دڵ دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر بیهێڵێتەوە بەهۆی کارلێککردنی بۆنەکە لەگەڵ گەرمیی زۆری جەستە لەو ناوچانە وەک، هەردوو مەچەک، مل و ژێرباڵ.

چوارەم: شێدارکردنەوەی پێست بەر لە بەکارهێنانی بۆن، بەهۆی تێکەڵبوونی دەنکۆڵەکانی بۆنەکە لەگەڵ شێدارکەرەوەکە زیاتر جێگیردەبێت و دەمێنێتەوە، بۆیە بەر لە بەکارهێنانی بۆنەکەت شێدارکەرەوەی پێست بەکاربهێنە.

پێنجەم: بۆنەکەت بپارێزە لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر، بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە شووشەی بۆنەکەت بەشێوەی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر پێکهاتەکەی دەکات، وادەکات دەنکۆڵەکانی بشکێنەوە و بگۆڕێت بۆ پێکهاتەی کیمیایی دیکە.

شەشەم: بۆنەکەت لە گەرماودا هەڵمەگرە، بەهۆی شێداری و بوونی تیشک و هەڵم لە گەرماودا، بۆنەکەت کارلێک لەگەڵ ئەو پێکهاتانەدا دەکات و تایبەتمەندییەکەی دەگۆڕێت، بۆیە شارەزایان ئامۆژگارییمان دەکەن بۆن لە شوێنێکی وشک و سارددا هەڵبگیرێت.

حەوتەم: ڕاستەوخۆ بۆنەکەت مەپرژێنە بەسەر جلەکانتدا، شارەزایان ئامۆژگارییمان دەکەن بۆنەکە ڕاستەوخۆ بدرێت لە پێستی جەستە، ئەوە وادەکات لەگەڵ زەیتەکانی جەستەتدا کارلێک بکات و بمێنێتەوە بەڵام پێویست بە پرژاندنی بۆن بەسەر جلەکانتدا ناکات.

هەشتەم: بەکارهێنانی هەمان جۆری بۆن و بەرهەمە جوانکارییەکانی دیکە، با بۆنەکەت، پاککەرەوەی ماکیاژ، ئەو شامپۆیەی ڕووخسارتی پێدەشۆیت و سابونی جەستەت لە هەمان جۆر بن.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر و سەرجەم شارەكان بەوشێوەیەیە <br> خانەنشینان لەبەردەم بانكەكان ڕیزیان بەستووە و پارە نییە

بابەتی دواتر

لیگۆیەكی زیلینسكی داهاتێكی زۆری دەستخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share