وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، وەك قۆناغێكی ئەزموونی، لە رێگای پڕۆژەی رووناكییەوە كارەبای نیشتمانی 24 كاتژمێری دابیندەكرێت بۆ بازاڕی سلێمانی و بەشێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی وەك (ئیبراهیم پاشا، سابونكەران، دارۆغا، حاجی حان، مەولەوی، جادەی ئۆرزی، سەلیم بەگ و خانەقا) كە زیاتر لە نۆ هەزار هاوبەشی كارەبای لەخۆگرتووە.
دەشڵێت، “ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت كە پێشتر 17 گەڕەكی شاری هەولێر كارەبای 24 كاتژمێرییان لەلایەن پڕۆژەی رووناكی بۆ دابینكراوە و بەمشێوەیە بەكۆی گشتی نزیكەی 100 هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن لەم خزمەتگوزارییە لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان”.
پڕۆژەی ڕووناكی لە چالاكییەكانی بەردەوامە و بەمزووانە كارەبای 24 كاتژمێری بۆ كۆمەڵێك گەڕەكی دیكە لە هەرسێ پارێزگای هەرێمی كوردستان دابیندەكات و تاوەكو كۆتایی ساڵی 2026 كارەبای سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەبێتە 24 كاتژمێری.