تەرمی ئەو شۆفێرە دۆزرایەوە کە کەوتە ناو ڕووباری کورتە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین ئاشکرایدەکات، تەرمی ئەو شۆفێرە دۆزرایەوە، کە کەوتە ناو ڕووباری کورتە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی 23ـی 3ـی 2026، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە لۆفەکانی کورتەک ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ برا، کە دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە و خەڵکی گوندی پردمەمکی بناری قەندیل بوون، بوونە قوربانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو برا، کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون، برینداربوون و شۆفێرەکەی بە ناوی عەبدولڕەزاق محەمەدئەمین، کەوتە ناو ڕووباری کورتە.

ڕاشیگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 25ـی 3ـی 2026، دوای گەڕانێکی زۆری تیمەکانی غەواسی بەڕێوەبەرایەتییەکە و تیمی غەواسی خۆبەخشان، تەرمەکەی دۆزرایەوە و دوای ڕێکاری یاسایی، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share