قائیمقامی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامادەکارییەکانیان بۆ مانگی رەمەزان دەخاتەڕوو.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاردراوە بە دروستکردنی لیژنەیەکی تایبەت بە مانگی رەمەزان، کە لەچوارچێوەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانیدایە و کاری سەرەکی لیژنەکە بریتییە لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی مانگی رەمەزان و پابەندبوون پێیەوە.
دەشڵێت، “لە مانگی رەمەزاندا خواستی هاوڵاتییان لەسەر کاڵا و پێداویستییەکان زیاددەکات، هەربۆیە لیژنەکانمان چاودێری بازاڕ دەکەن تا هیچ کەسێک نەتوانێت قۆرخکاری بکات”.
ئاماژەی بەوەشدا، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەت بە هەماهەنگی لەگەڵ چاودێری بازرگانی و تەندروستی و ئاسایشیی ئابوری راسپێردراون بۆ چڕکردنەوەی سەردانەکانیان بۆ بازاڕ و شوێنەگشتییەکان تا بەدواداچوون بۆ نرخ و کوالێتیی کاڵا و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان بکەن.