لە ناو پەرلەمانی سڕبیا پەرلەمانتاران بە گازی فرمێسک رێژ رووبەڕووی یەک بوونەوە

لەناو پەرلەمانی سڕبیا پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن بۆمبی دووکەڵ، گازی فرمێسک رێژ و هێلکەیان بەکارهێنا وەک پشتیوانیکردنی دژە گەندەڵی کە چەند مانگێکە ئەو پرسە وڵاتەکەی هەژاندووە.

لە میانەی دانیشتنی پەرلەمانی سڕبیادا پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن دژی حکومەت وەستانەوە  و بەو هۆیەوە بۆمبی دووکەڵ و گازی فرمێسک رێژ و هێلکەیان بەکارهێنا و رووبەڕووی سەرۆکی پەرلەمان بوونەوە.

دوای ئەوەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی پارتی پێشکەوتنخوازی سربیا دەنگی لەسەر کارنامەی دانیشتنەکەدا، ژمارەیەک لە نوێنەری ئۆپۆزسیۆن بە پەلە بەرەو ئانا برنابیچ، سەرۆکی پەرلەمان رۆیشتن، ئەمەش بووە هۆی پێکدادان لەنێوان ئەوان و پاسەوانانی ئەمنیدا.

بەشێک لە پەرلەمانتاران بۆمبی دووکەڵییان فڕێدایە ناو هۆڵەکەوە، ئەمەش بووە هۆی بڵاوبوونەوەی دووکەڵی رەش و پەمەیی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share